پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی 2016 راگه‌یاندرا
ڤیسێنتی دێل بۆسكی، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا لیستێكی 25 یاریزانی بۆ یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا ده‌ستنیشان كردووه، له پێكهاته‌كه‌دا ناوی (دیێگۆ كۆستا، سانتی كازۆرلا، فێرناندۆ تۆرێس و خوان ماتا) دوور خراوه‌ته‌وه.
گۆڵپارێز: دی خیا، ئیكه‌ر كاسیاس و سێرجیۆ ریكۆ
به‌رگریكاران: خوان فران، سێرجیۆ رامۆس، مارك بارترا، جۆردی ئالبا، ئازپیلیكویتا، جیرارد پیكێ و كارڤاخاڵ.
ناوه‌ڕاستكاران: سێرجیۆ بۆسكێتس، ئیسكۆ، ئه‌ندرێس ئینییستا، سیسك فابریگاس، داڤید سیلڤا، تیاگۆ ئالكێنترا، كوكی، بۆنۆ و نیگویز.
هێرشبه‌ران: پیدرۆ رۆدریگێز، ئه‌لڤارۆ مۆراتا، ئادۆرێز، نۆلیتۆ و لۆكاس ڤاسكێز
بڕیاره یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای 2016 كه وڵاتی فره‌نسا میوانداریی كردووه له 10ـی مانگی داهاتوو كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی به یاریی نێوان فره‌نسا و رۆمانیا له كات 10:00ـی شه‌و ده‌ست پێبكات.