داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 172 واژوو كۆكراونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراقی داواكارییه‌كی فه‌رمییان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌شكردووه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
نه‌بیل ته‌رفی، سه‌رۆكی كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله عێراقییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كردووه، كه له كۆی 329 په‌رله‌مانتار، 172 په‌رله‌مانتار واژوویان له‌سه‌ر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، كه ته‌نیا رۆژێك دواتره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌یان ده‌درێت" و گوتی: "سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان له ته‌واوی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
به‌گوێره‌ی مادده‌ی 64 له ده‌ستووری عێراقی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی په‌رله‌مانتاران خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، یانیش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ر بێت، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ش له ماوه‌ی 60 رۆژدا سه‌رۆك كۆمار داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له وڵات ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌شدا حكومه‌ت سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێته ته‌نیا حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر.
H.B