هه‌فته‌ى داهاتوو نوێنه‌ران كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه و له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانى بڕيارى دادگاى باڵاى ئيتيحادى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه له باره‌ى بڕيارى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى كاركردنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه هه‌ڵوێستى خۆى ده‌رببڕێت.
سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داوايكردووه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پشووى وه‌رزانه‌ى خۆى وه‌رنه‌گرێت و درێژه به كاره‌كانى بدات.
پێشتريش، سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسووم داوايكردبوو، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پشوو وه‌رنه‌گرێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاركردنى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى شانبه‌شانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ديكه كار له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونى ره‌وتى چاكسازى بكات.
ئه‌گه‌ر لايه‌نه كوردييه‌كان و كوتله‌ى ئه‌حرار بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رێژه‌ى ياسايى ئه‌نجامدانى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌ن ته‌واو ده‌بێت و ده‌توانرێت دانيشتن ئه‌نجامبدرێت.
جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر، يه‌كێك له ئه‌ندامانى كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند، ئه‌م هه‌فته‌يه به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى ئهندامانييهوه ئه‌نجوومه‌ن ناتوانێت هيچ دانيشتنێك ئه‌نجام بدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى لايه‌نه كوردييه‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێ بكات.