بایدن: ئێستا لە ھەموو كات زیاتر پێویستمان بە پەیامی نەورۆزە

سەرۆكی ئەمەریكا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە

جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی  ئەمەریكا
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

K24 - ھەولێر

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بە بۆنەی هاتنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ریگەیاند، بەهار هێمایەکی تایبه‌ته‌  بۆ نوێبوونەوە  لە ئەمەریکاوە تاوەکو ئێران، رۆژهەڵاتی ناوه‌راست و  دڵی خەڵکی پڕ دەکات لە رووناکی و هیوا.

سەرۆکی  ئەمەریکا لەو پەیامەدا ئاماژە بەوەدەکات، لە کۆشکی سپی  پێشوازییان لە نەورۆز کردووە. به‌شێوازی نەریتێکی کۆنی گەلانی ئێران.

جۆو بایدن، راشیگەیاند "ئێستا لە هەر کاتێک زیاتر پێویستمان بەو پەیامەیە کە نەورۆز لەگەڵ خۆیی دەهێنێت".

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەو کەسانە دەکات کە لە ماوەی رابردوودا بە کۆرۆنا  گیانیان لەدەستداوە و دەڵێ "دوای ئەو هەموو ئازار و لەدەستدانە، دەبێ لە بیرمان بێت کە رۆژی باشترمان لە پێشەوەیە و پێویستە هەموومان پێکەوە کاربکەین، بۆ ئەوەی ئامانجە گەورە و هاوبەشەکانمان لە داهاتوودا بەدەستبێنین کە بریتین لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و لێکتێگەییشتن".