یواخیم لۆف پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای بۆ یۆرۆ راگه‌یاند
پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی مانشافت له 27 یاریزان پێك دێت
یواخیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی تیپه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی 2016ی فڕه‌نسا راگه‌یاند كه له 27 یاریزان پێك دێت.
له پێكهاته‌كه‌دا باتسیان شڤاینشتایگه‌ری ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر یونایتد هه‌رچه‌نده له‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكان ته‌نیا له 18 یاری به‌شداریكردووه، به‌ڵام بانگهێشتكراوه.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ئه‌م یاریزانانه‌ن:
مانوێل نوێر، لینۆ، تێر شتیگن، بواتینگ، چان، هیكتۆر، هۆڤیدس، هامێڵز، موستافی، رۆدی، رۆدیگێر، بلعه‌ره‌بی، براندت، دراكسله‌ر، گۆتزێ، گۆمێز، خدێرا، كیمیچ، كرووس، مۆله‌ر، ئۆزێل، پۆدۆلسكی، رۆیس، سێنی، شۆرلێ، شڤاینشتایگه‌ر، ڤیگڵ.
له‌سه‌ر یواخیم لۆف پێویسته له‌م لیسته‌دا چوار ناوی تر بسڕێته‌وه پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه.