له‌باكووری كوردستان سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزدا كرد
ئاهه‌نگه‌كان به به‌شداری ده‌یان ده‌نگبێژ و هونه‌رمه‌ند و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌چوون

24- باكووری كوردستان:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، له شاره‌كانی باكووری كوردستان به به‌شدارییه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری ئاهه‌نگی گه‌وره سازكران و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان به جلی كوردی و كۆنسێرتی ده‌نگبێژان ئه‌و یاده‌یان به‌رز راگرت.
له شاری وانی باكووری كوردستان به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و ده‌نگبێژی كورد ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌جۆشتر كرد.
له‌شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستانیش به هه‌مان شێوه، سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی كورد به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازییان له جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی كرد و ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری فراوانیان سازكرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ره‌نگه جیاوازه‌كان به جل و به‌رگی كوردی و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌شدار بوون، سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به رێزگرتن له جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد و دوای خوێندنه‌وه‌ی گوتار و په‌یامی جیاواز به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و پیرۆزكردنی ئه‌و جه‌ژنه، ئاهه‌نگه‌كه به ده‌نگی ژماره‌یه‌ك ده‌نگبێژی كورد خرۆشا.
H.B