بەهۆی قەرزارییەوە خانووی ئەحمەد رازی و برایەکەی دەفرۆشرێت

ئه‌حمه‌د ڕازی ئه‌ستێره‌ی كۆچكردووی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان
ئه‌حمه‌د ڕازی ئه‌ستێره‌ی كۆچكردووی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان

بەهۆی کەلەکەبوونی قەرزێکی ئەحمەد رازی ئەستێرەی کۆچکردووی عێراقی لەسەر ماڵباتەکەی، خانووی ئەحمەد رازی و برای و خزم و دۆستەکانی دەفرۆشرێن کە وەکو بارتمە لە بەرامبەر وەرگرتنی ئەو قەرزە درابوون.ساڵح رازی، برای ئحەمەد رازی کە یەکێکە لە راهێنەرە بەناوبانگەکانی عێراق لە لێدوانێکی لەبارەی قەرزی برایە کۆچکردووەکەی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە 'پێشتر ئەحمەد رازی برام ملیارێک و 200 ملیۆن دیناری قەرز کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی پیشەسزای کشتوکاڵی پێ دابمەزرێنێت، بەڵام دوای وەرگرتنی قیستی یەکەمی قەرزەکە پڕۆژەکە وەستاوە، ئەم قەرزەش ئێستا لەسەر ئێمە ماوە'.هەروەها برای ئەستێرە کۆچکردووەکەی تۆپی پێی عێراق گوتیشی 'لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر وەرگرتنی قەرزەکە خانووی خۆی و من و برایەکەم و چەدن خزم و دۆستێکی دیکە بە بارتمە دانراون، ئێستا حکومەتی عێراق لە بەرامبەر قەرزەکە خانووەکان لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشێت و ئەمەش مافی خۆیانە'.ساڵح رازی بە میدیا عێراقییەکانی گوتووە 'وڵاتێکی عەرەبی ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ ئەوەی ئەم کیشەیە چارەسەر بکات بەڵام ئەمە عەیب و شوورەییە بۆ وڵاتێکی وەکو عێراق، چەند هاندەرێکیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک دەستپێبکەن، ئێمە سوپاسیان دەکەین بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک رازی نین چونکە ئێمە خۆناچەمێنین و دەستمان پان ناکەینەوە'.ئەحمەد رازی خاوەنی تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی عێراقە لە مۆندیال کە لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر به‌لجیكا تۆماریکرد و رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی 56 ساڵی کۆچی دوایی کرد.