نەتەوەیەک بە تەواوی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرت

یەکەم شوێنە تەواوی دانیشتووانەکەی پێکووتەی کۆرۆنا وەربگرن

هەرێمی گیبرالتار
هەرێمی گیبرالتار

K24- هەولێر:

دانیشتتوانی هەرێمی گیبرالتار، هەرێمێکی دەرەوەی بەریتانیایە، تەواوی دانیشتووانەکەی کە ژمارەیان 33 هەزار کەسە، پێکووتەی کۆرۆنایان وەرگرت.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چوار هەزار و 263 حاڵەت لەو هەرێمە تۆمار کراوە، 94 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

مات هانکوک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەوبارەوە رایگەیاند، بە دڵخۆشییەوە دەڵێم، گیبرالتار دەبێتە یەکەم شوێن و نەتەوە، بە تەواوی پرۆگرامی کوتانەکەی تێدا بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

لە بەریتانیا، چوار ملیۆن و 300 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و 126 هەزار کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا بەردەوامە لە دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا، سەرەڕای ئەو گومانانەی لەسەر پێکوتە بەریتانییەکە هەیە.