هۆکاری دروستبوونی شریتە رەش و سپییەکانی چاو چین؟

زۆربەی خەڵک دووچاری ئەو حاڵەتە دەبن

شریتی سپی چاو
شریتی سپی چاو

K24- هەولێر:

ئای فلۆتێرس یاخود مایۆدێسۆپسیاس بینینی چەند شریتێکی رەش یان سپییە کە لە کاتی جووڵانی چاو، ئەوانیش دەجووڵێن. زیاتر ئەو کاتانە دەردەکەون کە لە شوێنێکی زۆر رووناک یاخود ئاسمان رادەمێنین.

ئەو جۆرە شریتانە لەسەر شلەیەکی چاو دروست دەبن، کە ئەو شلەیە بە گۆڕانی سرووشتی خۆیدا تێپەڕدەبێت. لەو کاتانە، فایبەرۆچکەکانی شلەکە کە هاوشێوەی جێڵە، کاتێک رووناکی بەناویدا تێپەڕدەبێت، هەوڵی رێکخستن و دەرخستنی سێبەرەکان دەدەن.

بەشێوەیەکی گشتی، حاڵەتەکە ئاساییە و نابێتە هۆی کێشەی تەندروستی. لەگەڵ زیادبوونی تەمەن یاخود زیادبوونی فشاری دەروونی بینینی ئەو شریتانە زیاد دەکەن، بەڵام کاتێک لە پڕ ئەو حاڵەتە روودەدات، یاخود حاڵەتەکە فلاش و رووناکی لەپڕی لەگەڵە، یاخود شریتەکان بێ جووڵەن و بەردەوام لە زیادبووندان، دەبێت سەردانی پزیشکی چاو بکەیت.

هەندێک جۆری نەخۆشی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی ئەو جۆرە شریتە جووڵاوانە؛ هەندێک جاریش حاڵەتەکە پێویستی بە چارەسەری بەپەلەیە.

ئەگەر ئەو حاڵەتە بەبێ بوونی نەخۆشییەکی دیاریکراو زۆر دووبارە ببێتەوە یاخود کاریگەری بکاتە سەر بینینی کەسەکە، دەکرێت لە رێگای بەکارهێنانی لێزەر، چارەسەر بکرێت چونکە هەندێکجار بینینی ئەو جۆرە شریتانە، نیشانەی سەرەتایی نەخۆشییەکانی سۆمای چاون.

MedicalNewsToday