داهاتى ساڵێكى قاچاغچييه‌كانى رێى ئه‌وروپا له پێنج مليار دۆلار زياتر بووه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له ده‌سته‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به بنبڕ‌كردنى تاوان ناسراو به ئينته‌رپوڵ و يۆرۆپوڵ، رايانگه‌ياند، قاچاغچييانى رێگه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌وانه‌ى په‌نابه‌رانيان گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا زياتر له 5 مليار دۆلاريان له ساڵى رابردوودا ماشيوه‌ته‌وه.
له راپۆرتێكدا كه ئه‌و دوو دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييه ئاماده‌يان كردووه، هاتووه، 9 كه‌س له هه‌ر 10 په‌نابه‌رێك كه له 2015دا چوونه‌ته ناو وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپاوه، پشتيان به رێپيشانده‌ر و قاچاغچى به‌ستووه، كه وه‌ك تۆڕێكى له‌رزۆكى تاوانباران به درێژايى رێگه‌ى كاروانى گه‌يشتن به ئه‌وروپا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، له 2015دا زياتر له مليۆنێك په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌ريه‌ك له‌وان به زۆرى له نێوان 3 هه‌زار تا 6 هه‌زار يۆرۆ كه ده‌كاته 3400 دۆلار تا 6800 دۆلاريان داوه‌ته قاچاغچى و به‌و هۆيه‌وه ئه‌و تۆڕه قاچاغچييه‌ى كاره‌كانيان كردووه، زياتر له 5 مليار دۆلاريان ده‌ستكه‌وتووه.