پۆليسى توركيا هۆشدارى له ئه‌گه‌رى په‌لامارى داعش ده‌دات
ناوه‌نده‌كانى پۆليس له توركيا هۆشدارييان دايه هاووڵاتييان له ئه‌گه‌ر روودانى په‌لامارى تيرۆريستيى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا.
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌نده‌كانى پۆليس له توركيا هۆشدارييان دايه هاووڵاتييان له ئه‌گه‌ر روودانى په‌لامارى تيرۆريستيى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا.
رۆژى پێنجشه‌ممه رۆژى نيشتيمانى توركيايه و دامه‌زراوه سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌و وڵاته نيگه‌رانن له روودانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى رێكخراوى داعش.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا پرسى ئه‌منيى له توركيا به تايبه‌تى شه‌ڕى سوپا له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان بووه‌ته جێى بايه‌خى ناوه‌نده ميدياييه‌كانى ئه‌و وڵاته.
هاوكات لايه‌نه ئه‌منييه‌كان ترسيان له‌وه‌ش هه‌يه رێكخراوى داعش كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى هاوشێوه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبوڵ له شاره‌كانى توركيا ئه‌نجامبدات.