هێرشی سەر سعوودییە نرخی نەوتی بەرزکردەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
K24- هەولێر:
نرخی نەوت لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش، هێرشی حوسییەکانە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە و پەککەوتنی نۆکەندی سوێسە بەهۆی گیرخواردنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر.
بە گوێرەی راپۆرتە ئابوورییەکان، داخرانی نۆکەندی سوێس بەهۆی پەککەوتنی کەشتییەکی بارهەڵگر، مەترسی لە بازاڕی نەوت دروستکردووە، بەڵام ترسەکان لە کەمی خواست بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.
نرخی نەوتی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئایار بە رێژەی زیاتر لە سەدا 2.41 بۆ 63 دۆلار 40 سەنت بەرزبووەوە، و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ هەمان مانگ بە رێژەی زیاتر لە سەدا 2.66 بۆ 60 دۆلار و 16 سەنت بەرزبووەوە.