دھۆک.. ھەردوو ئەندەرپاسەکەی ناو شار تەواوکران

ئەندەرپاسی دھۆك
ئەندەرپاسی دھۆك

K24 – ھەولێر:

ھەردوو ئەندەرپاسی ناو شاری دھۆک تەواوکران و ئێستا لە خزمەتی شۆفێر و ھاووڵاتییانە.

ھەردوو ئەندەرپاسی فەرماندە و ئەندەرپاسی شه‌قامی بارزان بەشێک بوون لە پاکێجێکی 5 پرۆژەیی، کە بریتین  لە دوو شه‌قامی خزمەتگوزاری و کەمەری و دەمێکە ئەوان تەواوکراون. ئەم ئەندەرپاسانە بە درێژی حه‌وت  کیلۆمەتر لە ناو سەنتەری شار درووستکراون و ھیچ ترافیکێك ناھێلێت.  ئەمەش خزمەتێکی زۆر بە ھاووڵاتیانی شارەکە دەکات.  ئەم پاکێجە 5 پرۆژەییە حکومەتی ھەرێمی كوردستان گوژمەی 73 ملیار دیناری بو تەرخانكردبوو.