"كه‌ره‌مێ سه‌یاد" به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی كوردیی یه‌ریڤان كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ره‌مێ سه‌یاد، نووسه‌ر و رۆشنبیری دیاری كوردی ئه‌رمه‌نستان و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی كوردیی یه‌ریڤان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان كۆچی دوایی كرد.
كه‌ره‌مێ سه‌یاد له 30 به‌فرانباری 1938 له گوندی حه‌كۆی ناحیه‌ی تالین له ئه‌رمه‌نستان له‌دایك بووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه، له ساڵی 1960 ـه‌وه له رادیۆی ده‌نگی یه‌ریڤان ده‌ست به‌كار بووه، كاتێك به هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری، 12 خه‌باتكاری رادیۆ، ئه‌رمه‌نستان جێ ده‌هێڵن، به‌هێز و له‌خۆبووردوویی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ره‌مێ سه‌یاد وا ده‌كه‌ن ده‌نگی كوردی رادیۆی یه‌ریڤان به زوڵاڵی تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه.
کەرەمێ سەیاد، نزیکەی 40 ساڵ لە بەشی کوردیی رادیۆی یه‌ریڤاندا کاری کردووە. لە ساڵی 1960دا وەک هاوکار و پاشان خێرا وەک بێژەر و دواتر وەک بەڕێوەبەری ئەو رادیۆیە خزمەتی زۆری بە زمان و وێژە و چاندی کوردی کرد.
کەرەمێ سەیاد لەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای گرفتە جیاجیاکان نەیهێشت ڕادیۆکە دابخرێت و لەگەڵ کچ و کوڕەکەیدا بە گیان و دڵ پارێزگاری‌یان لەو ئێزگە کوردییە کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمنستان له ته‌مه‌نی (83) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
د.ی