كه‌ره‌مێ سه‌یاد زیاتر نیوسه‌ده‌یه پارێزگاری له زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌كات
خۆی و خێزانه‌كه‌ی زیاتر له شەست ساڵه خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی ده‌كه‌ن
K24 – یه‌ریڤان:
كه‌ره‌مێ سه‌یاد، كه نووسه‌ر و رۆشنبیرێكی دیاری كوردی ئه‌رمه‌نستانه، خۆی و خێزانه‌كه‌ی زیاتر له شەست ساڵه له ڕادیۆی یه‌ریڤان، خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی ده‌كه‌ن. كاتێك حكوومه‌تی ئه‌رمینیا ویستویه‌تی به‌هۆی كێشه‌ی دارایی رادیۆكه دابخات، كه‌ره‌مێ سه‌یاد و كچ و كوڕه‌كه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان به‌شی كوردیان به‌ڕێوە بردووه و ماوه‌ی نۆ ساڵ رۆژانه دوازده كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌بڕن، بۆ ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه رانه‌وه‌ستێ، ئێستا ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی، هێز و چالاكی لێ سه‌ندووه، كوردستان24 له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یاندا به‌شێكی كار و خه‌باتیان ده‌خاته‌ڕوو.
كه‌ره‌مێ سه‌یاد، خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له به‌شی كوردی له رادیۆی یه‌ریڤان خزمه‌ت ده‌كه‌ن، سه‌رده‌مانێك حكوومه‌تی ئه‌رمینیا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نیازی داخستنی ئه‌م به‌شه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌ڤینی رادیۆی كوردی وا له كه‌ره‌مێ سه‌یاد ده‌كات، رۆژانه دووری 12 كیلۆمه‌تر به‌پێ ببڕێت، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی په‌خشی زمانی كوردیی رادیۆكه به‌رده‌وام بێت.
میراتی 54 ساڵ خزمه‌ت و شه‌ونخوونیی كه‌ره‌مێ سه‌یاد، چه‌ند ساڵێكه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی تیتاڵی كوڕی.
ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی، هێز و جوڵه‌ی كه‌ره‌مێ سه‌یادیان سست كردووه، سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌كانی ژیانی، ئه‌و ته‌نیا یه‌ك داخوازی هه‌یه و ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی گه‌لی كورد ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد سه‌ربه‌ست و ئازاد بێت".
كه‌ره‌مێ سه‌یاد له 30 به‌فرانباری 1938 له گوندی حه‌كۆی ناحیه‌ی تالین له ئه‌رمه‌نستان له‌دایك بووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه، له ساڵی 1960 ـه‌وه له رادیۆی ده‌نگی یه‌ریڤان ده‌ست به‌كار بووه، كاتێك به هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری، 12 خه‌باتكاری رادیۆ، ئه‌رمه‌نستان جێ ده‌هێڵن، به‌هێز و له‌خۆبووردوویی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ره‌مێ سه‌یاد وا ده‌كه‌ن ده‌نگی كوردی رادیۆی یه‌ریڤان به زوڵاڵی تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه.