"مردن بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند"

وەزارەتی تەندروستی جارێكی دیكە ھۆشداری دەدات

دیمەنێكی بەشی چاودێری چڕ لە ھەولێر 27/3/2021 - فۆتۆ: رێناس عەلی
دیمەنێكی بەشی چاودێری چڕ لە ھەولێر 27/3/2021 - فۆتۆ: رێناس عەلی

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشانە و مردن ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخیلی نەخۆشخانەكان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت".

ئاماژەی بەوەشداوە: "بەداخەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکان و رێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەم ساڵدا بۆ یەکەمجار مردن بەهۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر 12 شەوی رابردوو 11 مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".