ئافرەتێكی 23 ساڵان لە دھۆك بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لولاڤ دوو گیان بوو، دوو ساڵ بوو ھاوسەرگیری كردبوو

لولاڤ رەمەزان ئەحمەد
لولاڤ رەمەزان ئەحمەد

K24 - دھۆك

لولاڤ رەمەزان ئەحمەد، ئافرەتێكی 23ی دانیشتووی شاری دهۆکە، دوای هەفتەیەک لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە گیانی لەدەستدا.

موسا عەبدولرەحمان، مامی کچەکەیە بە کوردستان24ی راگەیاند، پێشتر لولاڤ هیچ نەخوشیەکی نەبوو، بەڵکو ئەو دوو گیان بوو، مندەڵەکەی 5 مانگی بوو، دوای ماوەیەکی کەم لە تۆشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خوی و منداڵەکەی گیانیان لە دەستدا.

راشیگەیاند، ھاوسەرگیری کردبوو و تەنھا ئەو منداڵەی ھەبوو لە سكی دابوو، ھیچ منداڵێكی دیكەی لە دوای خۆی جێنەھێشتووە.

لولاڤ رەمەزان ئەحمەد
لولاڤ رەمەزان ئەحمەد