جۆن تێری گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی درێژ كرده‌وه‌

داهاتووی جۆن تێری یه‌كلایی بووه‌وه‌

یانەی چێڵسی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە تێری لە یانەکە دەمێنێتەوە، کە ئەم هاوینە ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە کۆتایی بە گرێبەستەکەی دەهات و لە رۆیشتنی لە یانەکەی نزیکبوو.

چێڵسی رایگەیاندووە، لەسەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری داهاتووی یانەکە دەستەی کارگێڕی یانەکە گرێبەسەتەکەی تێری ٣٤ ساڵانی نوێکردووەتەوە، کە تێری ٢٢ وەرزە درێسی شیرە شینپۆشەکان دەپۆشێت.

تێری لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی دەڵێت، دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم بۆ ساڵێکی دیکە، هەمووان دەزانن چێڵسی لە ناخی من دایە.