ئۆنای ئیمری: من و یاریزانه‌كانم عاشقی كچێكین
هه‌ڕه‌شه له لیڤه‌رپوول ده‌كات
له پرێس كۆنفرانسێكدا، راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا ئۆنای ئیمری، پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان كه له فیناڵی یۆرۆپا لیگ رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول ده‌بنه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان نازناوی یۆرۆپا لیگ له شێوه‌ی كچێكی جوان ده‌بینن و خۆی و تیپه‌كه‌شی عاشقی ئه‌و كچه‌ن.
ئۆناى ئيمرێ له باره يارييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆيان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان تينووى بردنه‌وه‌ی نازناوه ئه‌ورووپیه‌كان، ده‌شڵێت: من و یاریزانه‌كانیشم وه‌ك كچێكی جوان له نازناوی یۆرۆپا لیگ ده‌ڕوانین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌م عاشقهمان بگه‌ین.
ئۆنای ئیمری ده‌شڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ترسمان له لیڤه‌رپوول و هانده‌ره‌كانی نییه، ئێمه‌یش هیچمان له ئه‌وان كه‌متر نییه و دڵنیاشم هانده‌رانی ئێمه‌یش ئه‌مشه‌و پشتگیرییه‌كی باشی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
راهێنەرەکەی سیڤیلیا رایگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک ترسیان لە یانەی لیڤەرپوڵ نییە، وەک ئەوەی باسی دەکەن کە هاندەرەکانیان سەرسەخت و کاریگەرن، هاندەرانی سیڤیلیاش هیچی لەوان کەمتر نییەو باشتر دەتوانن تیمەکەی ئێمە هان بدەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.
له دوایین قسه‌یدا، ئۆنای ئیمری گوتی: ده‌رفه‌تی بردنه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ردووكمان یه‌كسانه.
ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی جامی یۆرۆپا لیگ له كات 21:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی (سانت جاكوب پارك)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی بازلی سویسرا هه‌ردوو یانه‌ی سێڤییا و لیڤه‌رپوول به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.