زیاتر له‌ 800 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

به‌هۆی به‌تاكه‌ 10 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا

تاقیگه‌یه‌كی پشكنینی ڤایرۆسی
تاقیگه‌یه‌كی پشكنینی ڤایرۆسی

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش 839 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 10 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ 8 هه‌زار و 955 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و 352 تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 397ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 397ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا