سه‌در: حكومه‌ت تواناى پاراستنى خه‌ڵكى نه‌ماوه
ره‌خنه له حكومه‌تى عه‌بادى ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
لە راگەیەندراوێکیدا موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، هێرشی كرده سەر حکوومەتی عێراق و گوتى: "ئەی خەڵکی خۆڕاگر و جەماوەری خۆشەویستم، ئەم تەقینەوانەی کە لە دژی شار و خێزانەکانی ئێوە دەكرێت، بەڵگەیەکی روونە کە حکوومەت دوای دزینی سەروەت و سامانتان، توانای پاراستنی ئێوەشی نەماوە".
سەدر لە راگەیەنراوەکەیدا گوتيشى: "هەر دڵۆپە خوێنێک لەم مانگەدا بڕژێ، ئەوە بەرگرتنی درەختی ئازادی و ئاشتی و سەقامگیریە و بەرەنگاربوونەوەیە دژی ستەم و گەندەڵی و تیرۆر، خوێنیشتان بە فیرۆ ناڕوات و مافی وەڵامدانەوەش بۆ خۆم جێدەهێڵم، چونکە من لە ئێوە و بۆئێوەم".
ئه‌م راگهيهندراوهى موقته‌دا سه‌در دواى رۆژێك له‌و زنجيره ته‌قينه‌وه‌يه دێت كه له ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا رووياندا و به هۆيانه‌وه 166 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.