نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پاریس ده‌كات
ژماره‌یه‌ك پرسی جیاواز تاوتوێ كران
K24- هه‌ولێر:
له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پاریس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/3/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له پاریس به‌سه‌ركرده‌وه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كازم ئهلڕوكابی، كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پاریس و ستافی باڵیۆزخانه، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا و كاروباری باڵیۆزخانه و سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس كرا و جه‌خت له بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرایه‌وه.
H.B