عه‌لاوى ده‌ڵێت حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانه
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق ئه‌یاد عەلاوی، ره‌خنه‌ى له ره‌وشى سياسى عێراق گرت و رايگه‌ياند، حه‌یده‌ر عەبادی هۆكارى سه‌ره‌كى تێكدانی بارودۆخی سیاسی عێراقه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق ئه‌یاد عەلاوی، ره‌خنه‌ى له ره‌وشى سياسى عێراق گرت و رايگه‌ياند، حه‌یده‌ر عەبادی هۆكارى سه‌ره‌كى تێكدانی بارودۆخی سیاسی عێراقه.
ئەیاد عەلاوی سەرۆکی كوتله‌ى هاوپەیمانی نیشتيمانی، حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەوە تۆمەتبار كرد، كە بارودۆخی وڵاتی تێكداوە.
گوتيشى: عه‌بادى نایەوێت كێشه‌كان چارەسەر بكات و دەیەوێت لەم بارودۆخە سیاسییەدا لەپۆستەکەی بەردەوامبێت.
چەند هەفتەیەكە بارودۆخی سیاسی عێراق زیاتر شێواوە و كارەكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پەكیان كەوتووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عه‌بادى سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى و دواى زنجيره ته‌قينه‌وه‌كانى به‌غداش، ناوبراو فەرمانی گۆڕینی بەشێک لە بەرپرسانی هەواڵگری سەربازی بەغدا دەرکردووە.
دوێنێ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه به‌غدایان هه‌ژاند و بەهۆیانەوە دەیان کەس کوژراو‌و بریندار بوون، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، حكومه‌تى عێراقى به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، حكومه‌ت چيديكه له توانايدا نييه ژيان و سه‌لامه‌تى هاووڵاتييانى بپارێزێت.