"هاوڕێ مه‌لا ستار له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سووكایه‌تی به ژنان ده‌كات"
سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هاوڕێ مه‌لا ستار: ئه‌و جۆره قسه‌كردنه ته‌نیا بۆ سۆشیال میدیایه
K24 - هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هاوڕێ مه‌لا ستار، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی، گوایه ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت، به‌ڵام سووكایه‌تی به سه‌رجه‌م ژنان كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا هاوڕێ مه‌لا ستار، گوایه له‌سه‌ر خراپی رێگه‌وبانه‌كان ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت، وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك باسی له‌وه كرد كه حكومه‌ت وه‌ك مێینه‌یه ناتوانێت دهخوازییهكانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به توندی وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی هاوڕێ مه‌لا ستاری دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و جۆره قسانه ته‌نیا بۆ سۆشیال میدیایه و گوتیشی سه‌رجه‌م قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له پرۆتۆكۆل ده‌سڕێته‌وه.
گوتیشی: "ده‌بێت داوای لێبوردن بكات".
هاوكات له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران به ده‌نگ هاتن و به توندی وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان دایه‌وه و قسه‌كانیان به سووكایه‌تی بۆ ژنان و جیاكاری ره‌گه‌زی له قه‌ڵه‌مدا.
له‌نجه دزه‌یی، له فراكسیۆنی پارتی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه سووكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی له پرۆتۆكۆل سڕییه‌وه، راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای لێبوردن بكات، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌شدا، لوقمان وه‌ردی، له فراکسیۆنی یه‌كێتی هاوهه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران له باره‌ی سووكایه‌تییه‌كان، داوای لێبوردنی له قسه‌كانی هاوڕێ مه‌لا ستار كرد و راشیگه‌یاند، حکومەتی هەرێم بە حکومەتی خۆمان دەزانین و بەشێکین لەم حکومەته.
ا. م