دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و بەشێك لە پەرلەمانتاران چوونە ناو ھۆڵی پەرلەمان

"ھەموو ھەوڵێك دەدرێت ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە پەسند بكرێت"

دیمەنێكی ئێستای ناو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
دیمەنێكی ئێستای ناو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

K24 – ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ھەموو ھەوڵەكان خراونەتە گەڕ بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بكرێت و پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنرێت، ئێستا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران چوونەتە ناو ھۆڵی پەرلەمان.

لەوبارەوە حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێككەوتن لەنێوان لایەنەكان ھەیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021.

ھاوكات ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری كوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ھەموو ھەوڵێكمان بۆ ئەوەیە ئەمڕۆ پڕۆژە بودجە پەسند بكرێت".

پێشتر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی گوتبوو، كە پێشبینی دەكات ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە پەسند بكرێت.