په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی كازم فارووقه‌وه بڕیاریدا
پێڵاوی گرتووه‌ته سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا كه كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، به‌رامبه‌ر به‌و بێڕێزیه‌ی به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه، رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات هه‌تا به فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات.
دوای هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه ته‌نیا دژی ئه‌وه وه‌كو كه‌سێتی خۆی لێی خۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا په‌رله‌مانی كوردستان قسه و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.
به‌وجۆره‌ش زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی بۆ ئه‌وه‌دا كه پێویسته كازم فارووق به فه‌رمی داوای لێبوردن له‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات، ئه‌گه‌رنا رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات.
ساتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: