ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر سوكایه‌تیكردنی په‌رله‌مانتارێك به ئافره‌تان هاته ده‌نگ
ده‌سه‌ی مافی مرۆڤ: بەداخەوە ئەندامێکی پەرلەمان کە لەبەرزترین شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان بێت بەوجۆرە وشەکان دەرببڕێت
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌داته‌وه، كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان سوكایه‌تی به ئافره‌تان كرد و دووپاتیكرده‌وه، "بەداخەوە ئەندامێکی پەرلەمان کە نوێنەری خەڵکەو لەبەرزترین شوێنی دەسەڵاتی چاودێڕی ویاسادانان بێت بەوجۆرە ووشەکان دەرببڕێت".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ:
بەداخەوە ئەمڕۆ 31/3/2021 لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك، بەڵام بەداخەوە ئەندامێکی پەرلەمان بەناوی هاوڕێ مه‌لا ستار لە فڕاکسیۆنی یەکێتی لەکاتی بەشداری کردنی لەخاڵی نیزامی بەناوی ئەوەی رەخنە لە حکومەت دەگرێت، بەڵام وشەی مێینەی بەرامبەر حکومەت بەکارهێنا، وەك سوکایەتی و خاڵی لاوازی حکومەت. بەداخەوە ئەندامێکی پەرلەمان کە نوێنەری خەڵکە و لەبەرزترین شوێنی دەسەڵاتی چاودێڕی و یاسادانان بێت، بەوجۆرە وشەکان دەرببڕێت، کە ببێتە مایەی سوکایەتی و ناوزڕاندن بۆ ئافرەتان، ئەو گوتانە پێچەوانەی هەمو بنەما عورفی و کولتوری و تەنانەت پێچەوانەی یاسا و بەندەکانی مافی مرۆڤە. هەمیشه ئافرەت و مێیینە لەناو کوردستان و مرۆڤایەتی بە بەرز و بەڕێزەوە سەیر کراون و مێیینەبوون هیچی کەمتر نیە لەڕەگەزی بەرامبەری کە پیاوە و هەردووکیان هاوشان و تەواو کەری یەکترن و لای خۆشمان وەك دەستەی مافی مرۆڤ ئیدانەی بەکارهێنانی ئەو زاراوانە دەکەین، کە دەبێتە مایەی ناوزڕاندن بەرامبەر چین و توێژێکی کۆمەڵگە و پێویستە ناوبراو بەفەڕمی داوای لێبوردن بکات .
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
31 ئاداری 2021
H.B