ئۆمێد خۆشناو: ھەر کەسێکیش سەرپێچی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان بکات سزا دەدرێت

به‌رپرسی  ئاسایشی بازگەکانی ‌ پارێزگای ھەولێر: ئەم شەو کاتژمێر 12، راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر

K24 – ھەولێر:

ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر بیست بڕیاری نوێ بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، "کاتژمێر نۆی ئەم شەو بڕیارەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسی  ئاسایشی بازگەکانی ‌ پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: "ئەم شەو دوای کاتژمێر 12، راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و  رێگە نادرێت هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێنە ھەولێر".