ئۆمێد خۆشناو: ھەر کەسێکیش سەرپێچی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان بکات سزا دەدرێت
بهرپرسی ئاسایشی بازگەکانی پارێزگای ھەولێر: ئەم شەو کاتژمێر 12، راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
K24 – ھەولێر:
ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر بیست بڕیاری نوێ بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، "کاتژمێر نۆی ئەم شەو بڕیارەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت".
له لایهكی دیكهوه بهرپرسی ئاسایشی بازگەکانی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: "ئەم شەو دوای کاتژمێر 12، راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێگە نادرێت هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێنە ھەولێر".