عەمار حەكیم پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد بەبۆنەی دەنگدانی پەرلەمان لەسەر بودجە 2021

ئەو بڕیارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و خۆ ئامادەكردن بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاوێكی گرنگ و تەواوە

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە
عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە

K24 – ھەولێر:

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە خۆشحاڵی خۆی راگەیاند بەرامبەر بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجەی گشتی ساڵی 2021.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی لە چریكەیەدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە سەر تویتەر گوتی: "دوای چاوەڕوانییەكی زۆر بەڕێزەوە دەڕاونینە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021".

گوتیشی: "پیرۆزبایی لە گەڵی عێراق دەكەم بە بۆنەی ئەو دەستكەوتە گرنگە بەتایبەتی پڕۆژە یاسای بودجە زۆر ماددەی گرنگ دەگرێتە خۆی بۆ پشتیوانی ھەژاران و خەڵكی كەم درامەت.

سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوە ئەنجوومەن گوتی: ئەو بڕیارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و خۆ ئامادەكردن بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاوێكی گرنگ و تەواوە بۆ بەردەوامیدان بە شایستە چاوەڕوانكراوەكان.