ئه‌حمه‌د سه‌فار: پێداگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه عێراقییه‌كانی ناچار به سازش كرد
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار، رایگه‌یاند، سووربوون و توندبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان ناچار بن سازش بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار، رایگه‌یاند، سووربوون و توندبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان ناچار بن سازش بكه‌ن.
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021 و پێداگرییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كان، هه‌وڵێكی دیكه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم به یه‌كگرتوویی.
به‌ر له‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ند بكرێت، چه‌ندین هه‌وڵی لابه‌لا دران بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش زیانی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرد و سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له‌و باره‌یه‌وه گوتی: سه‌ره‌تا لایه‌نه عێراقییه‌كان توند و پێداگربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچێته ژێر باری داواكارییه‌كانیان، به‌ڵام سووربوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانی ناچار كرد، سازش بكه‌ن و پاشه‌كشێ له داواكانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان ده‌یانویست وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن و ره‌چاوی كیانی ده‌ستووری هه‌رێم نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و خواسته‌یان نه‌هاته دی.
روونیشیكرده‌وه، رۆڵی نوێنه‌ران چاودێریكردنه و له‌مه‌ودا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، له هه‌وڵی رێككه‌وتندا بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و راسته‌وخۆ دوای ده‌ستبه‌كاربوون، سه‌ردانی به‌غدای كرد و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانیان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و حكومه‌تیش وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر نه‌یتوانی هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژۆ بكات.
دواتر و له چه‌ندین وێستگه‌ی جیاوازدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگری له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، له ژێر هیچ گوشارێك مه‌ترسی نه‌كه‌وێته سه‌ر.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، په‌سندكردنی ئه‌و ده‌قه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرد و گوتی: به گوێره‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به گوێره‌ی یاسا هه‌رێمی كوردستان مافی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خۆی و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی هه‌یه‌تی و له یاساكه‌دا جێگیركراوه، چونكه ئه‌وان داوایان ده‌كرد، كۆی دۆسییه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكرێت.