له‌ هه‌رێمی كوردستان 755 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

به‌هۆی په‌تاكه‌ 10 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا

سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر
سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش 755 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 10 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ 9 هه‌زار و 200 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و 333 تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 400ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 400ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا