رەفتاری پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ كاردانەوەی پەرلەمان و شەقامی لێدەكەوێتەوە
پەرلەمان بە مەرج رێگە دەدات كازم فاروق بەشداری لە دانیشتنەكانی بكاتەوە
K24 – ھەولێر:
ره‌فتاره‌ی كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ، كه دوينى له ناو دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پيڵاوهكانی به‌رزكردنه‌وه، كاردانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی لێكهوتهوه .له به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا، كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، به‌رامبه‌ر به‌و بێڕێزیه‌ی به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه، رێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات، تا به فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات.
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق موزایدەکردن و ھەڵمەتی بانگەشەی پێشوەختە زیاتر دەبێت، لەدوایەمین کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بێڕێزی به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كرد، ئەمەش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا ھێنا، كه جگە لەوەی بە ھەڵمەتی بانگەشە دەزانرێت ھەوڵێکیشە بۆ بێنرخکردنی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان.
ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى سەرۆکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، كه بێڕێزی بوو به په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پیلان بۆ دارێژراو بوو و پێشتر فراکسیۆنەکە ئامادەکاری بۆ کردبوو. ئەو رووداوەش پەرلەمانتارانی نیگەران کردوە.
بەھمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بێرێزیکردن به پەرلەمان، واتە بێرزیکردن بەو ھەمو قوربانیەی لە پێناو پەرلەمان و دامەزراوە فەرمییەکانى ھەرێمی کوردستان دراوە، داواشدەکرێت سەرۆکایەتی پەرلەمان پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وەک خۆی جێبەجێبکات.
بەپيێ پرۆژە بڕیاريێکی پەرلەمان، کە دەنگی 63 ئەندام پەرلەمانی بەدەست ھێناوە، ئەو پەرلەمانتارەی نه‌وه‌ی نوێ تا بە فەرمی داوای لێبوردن نەکات ناتوانێت بچێتەوە ناو ھۆڵی کۆبونەوەکانی پەرلەمان. دواجار زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگیان بۆ ئه‌وه‌دا، كه پێویسته كازم فارووق به فه‌رمی داوای لێبوردن له‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات، ئه‌گه‌ر نا ڕێگه‌ی پێنه‌درێت به‌شداریی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات.