دیار ته‌یب به‌رواری: ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ستهاتووه به‌رهه‌می هه‌وڵ و پێداگیری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
شانازی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ر كارنامه‌ی كابینه و پشوودرێژی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دیار ته‌یب به‌رواری رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ست هاتووه، به‌رهه‌می هه‌وڵ و پێداگیری و سیاسه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و شانازی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ر كارنامه‌ی كابینه و پشوودرێژی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌وێت.
به‌رواری روونیكرده‌وه، له سه‌رده‌می كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه، رێككه‌وتنێك بكرێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و تێیدا ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو بن، دواتر كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و له‌گه‌ڵ كابینه‌ی مسته‌فا كازمیدا، چه‌ندین خولی دانووستان به‌ڕێوه‌چوون تا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی كراوه.
گوتیشی: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ده‌بێت رێككه‌وتنێك بكرێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت و ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا به‌رجه‌سته بن.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری بۆ ده‌كرد، ئه‌وه بوو، كه قه‌در و به‌های یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت.
دیار به‌رواری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه، چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه و وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئیتیحادی و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و دیوانی چاودێری هه‌رێم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و پێشتر ئه‌گه‌رچی پشكی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی دیاریده‌كرا، ئه‌م جاره له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی و ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وته بۆ كورد و ئه‌وه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه و ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه، بۆ مووچه‌یه.
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كردن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌لاڕێدابردنی رایگشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی و تایبه‌تی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگی له‌و پرۆسه‌یه‌دا گێڕاوه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه له‌گه‌ڵ تیمی دانووستان و ته‌نانه‌ت هێڵێكی گه‌رمی كراوه له نێوانیان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه، شاندی دانووستان به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌جێندا و كارنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داڕێژه‌ر و پشتیوانی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی بووه.