پارهیهكی زۆر له بودجەی عێراقدا بۆ هێزه چەكدارەكان تهرخانكراوه
مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبی زیادكرا و 30 ههزاری دیكەشیان دادهمهزرێن
K24 – ھەولێر:
لە پەسەندکردنی یاسای بودجەدا جێگەی 30 هەزار گرێبەست بۆ حەشدی شەعبی کراوەتەوە. ئەمەش ناڕەزایی لای کورد و سوننەکان لێكەوتەوە و ئامادەنەبوون دەنگی پێی بدەن.
بەچاوخشاندنەوە بە یاسای بودجەدا بەدەیان ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە کاتێکدا دانیشتوانی پایتەختی ئەو وڵاتە گیرۆدەی هەژاری و بێ کارین.
هاووڵاتییان دهڵێن: حکومەتی عێراق هەر بیر لە زیادکردنی ژمارەی چەکدارەكان دەكاتەوە، نەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار بۆ ھاووڵاتیان.
له لایهكی دیكهوه هاوپهیمانی فهتح گوتی: "مووچهی ئهندامانی حهشدی شهعبی بۆ یهك ملیۆن و چوارسهد و بیست ههزار دینار بهرز دهبێتهوه.
لەنێو بودجەی وڵاتێک، کە وەک خۆیان پێناسەی دەکەن دوو ترلیۆن دینار خەرجکراوە بۆ 30 هەزار گرێبەستی حەشدی شەعبی.
هەر جارە و پەرلەمانتارێک دێتە نێو فەرمانگەی ڕاگەیاندن و لە پێش چاوی کامێراکان وەک سەروەریەکی گەورە؛ خۆیان دەکەن بە خاوەنی دابینکردنی دوو تریلۆن دینار وەك بودجە بۆ حەشدی شەعبی.
هەر لەنێو پەرلەماندا کەسانێک هەبوون، درکیان بەمەترسی بابەتەکە دەکرد و ئامادەنەبوون دەنگ بەو بڕگە و ماددانە بدەن، کە پەیوەستن بەدابینکردنی سەدان میلۆن دینار بۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی.
شەقامەکانی بەغدا پڕبون لەهێزی جۆراوجۆر، یەک لەسەر سێی بودجەی گشتی عێراق بۆ هێزە چەکدارەکانە، بەڵام بارودۆخی ئەمنیش تادێت خراپتر دەبێت!