تا ئێستا له عێراق 72,408 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووه

كۆی ئه‌وانه‌ی له هەرێمی کوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشته‌ 6113 کەس

ڤاكسین
ڤاكسین

K24 – ھەولێر:

تا ئێستا زیاتر له‌ 72 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ و ته‌نیا له هەرێمی کوردستان له 24 کاتژمێری رابردوو 2091 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووه.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق له 24 کاتژمێری رابردوو 2091 کەس له هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووه.

 به‌م شێوه‌یه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، گه‌یشته‌  6113 کەس له هەرێمی کوردستان.

هاوكات له عێراق له 24 کاتژمێری رابردوو 16,408 کەس  ڤاکسینیان وەرگرتووه.

تا ئێستا 72,408 کەس له عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووه.