هێڤیدار ئه‌حمه‌د: زۆر هه‌وڵ دران دۆسیه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بسه‌ندرێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا
"سه‌رۆك بارزانی رێنمایی به سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت داوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت و هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وانه نه‌هێڵرێته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمیان به لاواز ده‌زانی"
K24- هه‌ولێر:
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌سه‌ندكردنی پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی عێراق رۆڵێكی كارای هه‌بووه و گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا كرا، مافی هه‌رێمی كوردستان بوو و له ده‌ستووردا چهسپێدراوه، هه‌روه‌ها گوتیشی: من ئاگاداری ئه‌وه بووم، كه سه‌رۆك بارزانی رێنمایی به سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت داوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت و هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وانه نه‌هێڵرێته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمیان به لاواز ده‌زانی.
ئه‌م گوتانه‌ی هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24 هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی هیچ منه‌تێك نییه و خێری پێنه‌كردووه، به‌ڵكو له ده‌ستووردا ئه‌و مافه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌سپێندراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه، به‌رهه‌می ماندووبوونێكی زۆر بووه و هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه له‌سه‌ری رازی بوونه.
ئاشكراشیكرد، له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیمان بیستووه، كاتێك رێنمایی به نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بگه‌نه رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وانه نه‌مێنێته‌وه، كه له‌سه‌ر ئاوازی عێراقی ده‌خوێنن و ده‌ڵێن: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش چه‌ند سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كانیش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.
سه‌باره‌ت به‌و قسه و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كران، گوایا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریه‌كی نییه و ئێستاش هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد، خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌زانن، هێڤیدار ئه‌حمه‌د گوتی: هه‌موو شتێك به دۆكیۆمێنت كراون و هیچ كه‌سێك ناتوانێت خۆی له ره‌فتاره‌كانی خۆی بدزێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه هه‌موو هه‌وڵێكیان دا، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت له ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهێننه ده‌ره‌وه و راده‌ستی عێراق بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا.
H.B