ئەمریکا پاڵپشتی لە پەیوەندییەکی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

"پەیوەندی بەهێزی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی ئەمریکایە و لە هەمان کاتیشدا لە بەرژەوەندی هەردوو حکومەتەکەیە"

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە پەیوەندییەکی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، پەیوەندی بەهێزی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی ئەمریکایە و لە هەمان کاتیشدا لە بەرژەوەندی هەردوو حکومەتەکەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق گووتی: هاوبەشیەتی ستراتیجیمان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.