محه‌مه‌د شاكر: ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ستهاتووه به‌رهه‌می كۆششی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، محه‌مه‌د شاكر رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دانووستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانویست قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران رێگری كرد و پاراستی.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، محه‌مه‌د شاكر جه‌ختیكرده‌وه، په‌سندكردنی یاسای بودجه و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غدا راسته‌وخۆ به‌رهه‌می كۆشش و پشوودرێژی و هه‌وڵی به‌رده‌وامی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بوایه، كه شه‌فافیه‌تی به‌دیهێنا و سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه پێویسته‌كانی خسته به‌رده‌ست لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌م بوو، ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران خۆیان دانیان به‌وه‌دا نا، كه هه‌رچیان ویستووه به ده‌ستیان گه‌یشتووه و هیچ ناڕوونییه‌ك له ژماره و زانیارییه‌كانی هه‌رێمدا نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ره‌تاوه سه‌ردانی به‌غدای كرد و به‌رده‌وام به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی دانووستانكار له‌سه‌ر هێڵ و له په‌یوه‌ندیدا بوو، ته‌نانه‌ت ئاگاداری ورده‌كاری پرۆسه‌كه بوو، بۆیه شانده‌كه توانی بگات به‌و ئه‌نجامه.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، به‌ری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته و ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی دنیابینی سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ پرسه ستراتیژییه‌كانی كورد به تایبه‌تی پرسی نه‌وت و مافی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتدا.