كچه قوتابييهكى ژێر دهستى بۆكۆحهرام رزگارى بوو
یەکێک لەو 200 کچە نایجیریاييەی لەلایەن چەکدارانی بۆکۆ حەرامەوە رفێندرابوون رزگاری بوو.
K24 – ههولێر:
یەکێک لەو 200 کچە نایجیریاييەی لەلایەن چەکدارانی بۆکۆ حەرامەوە رفێندرابوون رزگاری بوو.
دوو ساڵ لەمەوبەر چەکدارانی بۆکۆ حەرام 200 کچیان رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
لاون زانا وتەبێژی ئەو خێزانانەی کچەکانیان رفێندراوە رایگەیاند، ئامینە عەلی ئەمڕۆ لە نزیک دارستانەکانی سامبیسا لەسەر سنوری کامیرۆن دۆزرایەوە.
زانا ھیچ ئاماژەیەكی بۆ شێواز و چۆنیەتی رزگاربوونی کچەکە نەكرد.
گوتیشی: کچە رزگاربووەکە منداڵێکی لە باوەش بووە، بەڵام رێگەی پێنەدراوە لە نزیکەوە قسەی لەگەڵ بکات.
چەکدارانی بۆکۆ حەرام کە بەیعەتیان بە داعشداوە لە ماوەی 6 ساڵدا زیاتر بەسەدان ژن و منداڵی نایجیریايان رفاندووە.
رفاندنی ئەو 200 قوتابیە کچەی نایجیریا کە مانگی نیسان ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی بۆکۆحەرامەوە رفێندران توڕەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا ھێنا.