كچه‌ قوتابييه‌كى ژێر ده‌ستى بۆكۆحه‌رام رزگارى بوو

یەکێک لەو 200 کچە نایجیریاييەی لەلایەن چەکدارانی بۆکۆ حەرامەوە رفێندرابوون رزگاری بوو.

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لەو 200 کچە نایجیریاييەی لەلایەن چەکدارانی بۆکۆ حەرامەوە رفێندرابوون رزگاری بوو.

دوو ساڵ لەمەوبەر چەکدارانی بۆکۆ حەرام  200 کچیان رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

لاون زانا وتەبێژی ئەو خێزانانەی کچەکانیان رفێندراوە رایگەیاند، ئامینە عەلی ئەمڕۆ لە نزیک دارستانەکانی سامبیسا لەسەر سنوری کامیرۆن دۆزرایەوە.

زانا ھیچ ئاماژەیەكی بۆ شێواز و چۆنیەتی رزگاربوونی کچەکە نەكرد.

گوتیشی: کچە رزگاربووەکە منداڵێکی لە باوەش بووە، بەڵام رێگەی پێنەدراوە لە نزیکەوە قسەی لەگەڵ بکات.

چەکدارانی بۆکۆ حەرام کە بەیعەتیان بە داعشداوە لە ماوەی 6 ساڵدا زیاتر بەسەدان ژن و منداڵی نایجیریايان رفاندووە.

رفاندنی ئەو 200 قوتابیە کچەی نایجیریا کە مانگی نیسان ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی بۆکۆحەرامەوە رفێندران توڕەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا ھێنا.