له‌سه‌ر ئه‌رك و راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی چوار په‌نابه‌ره كورده‌كه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان
شه‌وی رابردوو ته‌رمه‌كانیان گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی چوار په‌نابه‌ری كوردی رۆژئاوای كوردستان كه له رووداوێكی هاتووچۆ له وڵاتی كرواتیا گیانیان له‌ده‌ستدابوو گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له وڵاتی كرواتیا چوار په‌نابه‌ری كوردی رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌سه‌ر ئه‌رك و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی ئه‌و چوار په‌نابه‌ره كورده گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی پارته‌كانی رۆژئاوای كوردستان و كه‌سوكاری قوربانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ته‌رمی یه‌كێكیان له شاری هه‌ولێر به‌خاك ده‌سپێردرێت، ته‌رمی یه‌كێكی دیكه ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت و له‌وێ به خاك ده‌سپێردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و دوو په‌نابه‌ره له هه‌ولێر و سلێمانی نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها ته‌رمی دووه‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێنه‌وه و له زێدی خۆیان به خاك ده‌سپێردرێن.
كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەن، كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدابوونه بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان و هه‌موو هه‌وڵێیكیان بۆ ئه‌وه داوه.
22ـی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، کە پەنابەران خۆیان تێیدا حەشاردابوو، لە رۆژهەڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەر کە کورد بوون به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د عارف – ئیبراهیم سه‌غیر – محه‌مه‌د عومه‌ر – عادل عه‌بدولقادر) گیانیان لەدەستدا و 10 پەنابەری دیکەش برینداربوون.
دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی شاری دێرکن لە رۆژئاوای کوردستان، دووانەکەی دیکەش خەڵکی دێربیسی و سەرێ کانین.



