پۆڵەندا: ناتۆ چەکی قورسى بۆ ره‌وانه‌ كرديين

هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) چەک رەوانەی پۆڵەندا دەکات. له‌و باره‌يه‌وه‌، فەرماندەیەکی سوپای ناتۆ ئاشکرایکرد بە سەدان پارچە چەکی قورس کە چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی لەخۆگرتووە گەیشتووەتە یەكێك لە بەندەرەكانی پۆڵەندا.

K24 – هه‌ولێر:

گوتیشی: ناردنی ئەو چەکانە بۆ درووستکردنی ھێزی وەڵامدەرەوەی خێرایە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو ھەڕەشانەی رووبەڕووی ھاوپەیمانان دەبنەوە.

پێش گەیشتنی پارچە چەکەکان سەدان سەرباز لە ئیسپانیاوە گەیشتوونەتە پۆڵەندا و بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا سەربازانی بەریتانیا و ئەلبانیا و پۆڵەندا پێکەوە مانۆڕێکی ھاوبەش ئەنجام بدەن و تا 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.

مانفرێد ھۆفمان فەرماندەی سوپای ھاپەیمانان رایگەیاند، راھێنانەکە ئەوەیان پێ دەڵێت کە ناتۆ ئامادەیە بۆ پاراستنی ھاوپەیمانەکانی.

پۆڵەندا بێزاربووە لە چالاکییەکانی رووسیا و ترسی لێنیشتوە و بۆ پاراستنی وڵاتەکەی لە ھەڕەشەکانی رووسیا داوای پاڵپشتی لە ناتۆ کردووە.