ئاماری نوێی كۆرۆنا: مردن زیادیكردووە

وەزارەتی تەندروستی: لە 24 كاتژمێردا 14 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

بەشی چاودێری چڕ لە ھەولێر - فۆتۆ: رێناس عەلی
بەشی چاودێری چڕ لە ھەولێر - فۆتۆ: رێناس عەلی

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنا راگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكە مردن بە كۆرۆنا زیادیكردووە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 444 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 14 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێردا 347 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٤٠٢)

١. پشکنین: (٤٨٧٧ پشکنینی نوێ)

•    (١٥٧٧) هەولێر

•    (١٩٠) سلێمانی

•    (٣١٠٢) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٨) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ)

•    (٦٦) هەولێر

•    (٥) سلێمانی

•    (٣٧٣) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٤٧ چاکبوون)

•    (٨٨) هەولێر

•    (٦٤) سلێمانی

•    (١٨٤) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (١٠) گەرمیان

•    (١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٤ مردن)

•    (٦) هەولێر

•    (٣) سلێمانی

•    (٥) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٤٠٦٧٣٥          (٥٠٢٤١٨ هەولێر، ٣٠٥٢٠٧ سلێمانی، ٥٩١٢٩٢ دهۆك، ٧٨١٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٤١٣٢        (٤٣١٧٣ هەولێر، ٣٥٧٩١ سلێمانی، ٤٢٠٢٣ دهۆك، ٣١٤٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٠٧١٣          (٣٨٤٧٦ هەولێر، ٣١١٤٩ سلێمانی، ٣٨١١٥ دهۆك، ٢٩٧٣ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٧١٧      (٣٦٨٤ هەولێر، ٢٨٨٥ سلێمانی، ٣١١٩ دهۆك، ٢٩ هەڵەبجە)

مردن ٣٧٠٢            (١٠١٣ هەولێر، ١٧٥٧ سلێمانی، ٧٨٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٣ی نیسان ٢٠٢١