نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. سائیر عەبدولئەحەد ئۆگستین دەکات
خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانينیان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی ھەرێم دەربڕی
K24 - ھەولێر:
ئه‌مڕۆ شەممە 3/4/2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. سائیر عەبدولئەحەد ئۆگستین، ئەندامی پێشووی پەرلەمان و کەسایەتیی دیاری شارۆچکەی عەنکاوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
نێچیرڤان بارزانی هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به کەسوکار و دۆستانی ببه‌خشێت. لاى خۆيانەوە، خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانينیان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان دەربڕی.