وه‌زیری به‌رگری توركیا: ئامادەین هاوكاری عێراق بكه‌ین بۆ وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه له شنگال و مه‌خموور
K24 - ھەولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگەیاند، ئاماده‌ن هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ وەدەرنانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال و مه‌خموور.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا خەلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌به‌رامبه‌ر وەدەرنانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال و مه‌خموور نیشان دا.
خەلوسی ئاكار راشیگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ماندا به‌رده‌وام ده‌بێت جگه له‌وه‌ی هاوكاریش ده‌بین بۆ پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی عێراق له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
گوتیشی: به وردی چاودێری چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له عێراق ده‌كه‌ین.