دەرگای پێشکەشکردن بۆ پەیمانگە پیشەیییە ئینگلیزییەکانی 5 ساڵی کرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی فەرمی ئاڕاستەی ئەو قوتابیانە دەکات کە دەرچووی پۆلی 9ـی بنەڕەتین لە سنووری پارێزگاکانی (هەولێر و سلێمانی) و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئارەزووی وەرگرتنیان هەیە لە پەیمانگە پیشەیییەکانی خوێندنی ئینگلیزیی 5 ساڵی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پێشکەشکاران دەتوانن لە رێگەی سیستمەوە بە شێوەی ئۆنلاین داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن. مەرج و رێنمایییەکانی وەرگرتن بەم شێوەیەی خوارەوە دیاریکراون:

 وەرگرتنی قوتابیان لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی لە پۆلی 9ـی بنەڕەتیدا دەبێت.
بۆ ئەم ساڵ تەنیا 80 قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن، بە شێوەیەک کە بۆ هەر بەشێک تەنیا 20 قوتابی تەرخان دەکرێت.
خوێندنی پەیمانگە ئەم پسپۆڕییانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
بازرگانی: بەشی ژمێریاری.
گەشتوگوزار: بەشی کارگێڕیی هۆتێل و میوانداری.
دیزاین: بەشی گرافیک دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین.
کۆمپیوتەر: بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT).
ئەو قوتابییەی لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
ساڵی یەکەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنیا تایبەت دەبێت بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
خوێندنی پڕۆگرام و پڕۆپۆزەڵی بەشە جیاوازەکان لە ساڵی دووەمی خوێندنەوە دەست پێدەکات.
دەرگای پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی 26-7-2026 دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 26-8-2026 کۆتایی دێت.
 قوتابی پێشکەشکار دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا لە رێگەی ئەو کۆد و پاسۆردەی کە پێشتر لە قوتابخانەکەیەوە پێی دراوە، ئەو کۆد و پاسۆردەی کە نمرەکانی تاقیکردنەوەی پێ وەرگرتووەتەوە بچێتە ناو سیستمی E-Parwarda لە رێگەی بەستەری فەرمییەوە، پاشان بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت و تەنیا بە کلیک کردن لەسەر ئایکۆنی ناردن داواکارییەکەی تۆمار بکات.

کلیک لێرە بکە