پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

"ھیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، نەمانی یەكجارەكیی هزری تیرۆر و توندڕۆیی"

سەرۆك مەسعود بارزانی
سەرۆك مەسعود بارزانی

K24 - ھەولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهانی كرد، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:  

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)،گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، نەمانی یەكجارەكیی هزری تیرۆر و توندڕۆیی. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مەسعود بارزانی
3ـی نیسانی 2021