ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەركی ئێمە لە عێراق شكستپێھنانی داعشە و رێز لە سەروەری عێراق دەگرین
هاوپهیمانی نێودهوڵهتی: ھێزهكانمان لە سەر داوای حكومەتی عێراق لەو وڵاتەن
K24 - ھەولێر:
ئەمڕۆ شەممە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیكردەوە رێز له سەروەری عێراق دهگرین و ئاماژەشیكردە، ئەركی ئهوان لەو وڵاتە شكسپێھێنانی رێكخراوی داعشی تیرۆریستە.
گوتەبێژ بەناوی ھێزەكانی ئەركی ھاوبەش لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، عەقید، وهین مهرۆتۆ بە ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی عێراقی گوت: "ھێزی ئەركە ھاوبەشەكان لە عێراق لە سەر داوای حكومەتی عێراق لەو وڵاتەن و بەھەماھەنگی تەواو لەگەڵیدا كار دەكات و رێزی تەواویش لە سەروەری عێراق دەگرێت".
ئاماژەشیكرد، "ئەركی (ھێزی ئەركە ھاوبەشەكان) بە ھاوكاری ھێزەكانی ئەمنی عێراقی و پێشمەرگە شكسپێھێنانی داعش و پاشماوەكانییەتی لە ناوچەیەكی دەستنیشانكراودا لە سووریا و عێراق". روونیشیكردەوە، "ئەو كارە بە پەیڕەوكردنی مەرجەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەدواداچوون و چاودێری دەبێت، كە لە بەرژەوەندی زیادكردنی سەقامگیری ناوچەكەیە".