ئەمەریكا و سعوودیە و میسر هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ئوردن دەربڕی
"شا عەبدوڵا هاوبەشی راستەقینەی ئێمەیە و پشتیوانی تەواوی ئێمەی هەیە"
K24 - ھەولێر:
هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، سعوودیه، میسر و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو پاڵپشتی خۆیان به شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن له دژی ئه‌و پیلانگێڕیه نیشاندا، كه بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ریدا له ئارادابوو و دواتر شكست به‌و هه‌وڵه هێنرا.
لە راگەێندراوێکدا نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی هەوڵەکانی کودەتا و تێکدانی دۆخی ئەمنی ئوردن گوتی: "شا عەبدوڵا هاوبەشی راستەقینەی ئێمەیە و پشتیوانی تەواوی ئێمەی هەیە".
برایس ئاماژەیكرد: "لەگەڵ بەرپرسانی شانشینی ئوردن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەو وڵاتە دەکەین".
لە لایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی سعوودیە رایانگەیاند، "شانبه‌شانی ئوردن دەوەستین و پشتیوانی لە بڕیارەكانی شا عەبدوڵڵای دووەم دەكەین لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی".
دیوانی شاھانەی سعوودیە لە راگەیاندراوێكدا، گوتی: "لە سۆنگەی ئەو پەیوەندییەی شانشینی سعوودیە بە شانشینی ئوردنه‌وه دەبەستێتەوە، كە پەیوەندییه‌كی توكمە و چەسپاوی برایەتی و بڕوا و ھاوچارەنووسییە، ھەروەھا مێژووی ھاوبەشمانە، بۆیە ئاسایشی ھەردوولامان لە یەكتر جیاناكرێنتەوە و شانشینی سعوودییەی عەرەبی جەخت لە وەستانی تەواوی دەكاتەوە شانبه‌شانی شانشینی ئۆردن".
دیوانی شاھانە لە راگەیاندراوەكەدا، "پشتیوانی تەواوی خۆی بە ھەموو توانایەكیەوە دەربڕی بۆ ھەر رێكارێك، كە شا عەبدوڵڵای دووەم و جێنشینەكەی، شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم دەگرنەبەر لە ھەر بڕیارێك و رێوشوێنێك بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رێگەگرتن لەبەردەم ھەر ھەوڵێك بۆ تێكدانیان".
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری شانشینی ئوردن كرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئوردن به‌شێكه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسری و عه‌ره‌بی.
هاوكات ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداو، نایف فەلاح موبارەك ئەلحجرەف لە راگەیاندراوێكدا پشتیوانی تەواوی ئەنجوومەنهكهی بۆ وه‌ستان شانبه‌شانی شانشینی ئۆردن بۆ ھەر رێكارێك ده‌ربڕی كە دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئۆردن".
هەروەھا لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "ئاسایشی شانشینی ئوردن بەشێكە لە ئاسایشی وڵاتانی كەنداو كە لەسەر بنەمای برایەتی و باوەڕ و ھاوچارەنووسییە".
Aa